هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە سەفەری ئێران بکەن

بەروار: 19/02/2026

ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە لە ڕێکەوتی (١/٣/٢٠٢٦) بەدواوە هەر هاوڵاتییەک هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت ناتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات،

ئەم ڕاگرتنە تا کاتێکە کە ڕێنمایی و میکانیزمی نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە دواتر بەشێوەیەکی فەرمی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران  ئاسایی دەبێتەوە،

بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەکەینەوە لەبەرواری دیاریکراوەوە بەمەبەستی گەشتردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەوێزخان نەکەن،

سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لەکاتی کردنەوەی گەشت کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی و هەر ڕێنمایی و بڕیارێک لەو بارەیەوە بەزوترین کات لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێوەوڵەتی پەروێزخان