لایەنە سیاسیەکان یاداشێک ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان دەکەن

بەروار: 04/03/2026

ئەمڕۆ (٤ی ئازاری ٢٠٢٦) نوێنەی لایەنە سیاسیەکان لە گەرمیان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەدیداریان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان یاداشتێکی تایبەت بە بارودۆخی ناوچەکە و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان خستەڕوو.

لەیاداشتەکەیاندا، پاڵپشتی تەواوی لایەنە سیاسیەکاناییان بۆ ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی حکومەت دوپاتکردوەتەوە و 
داوادەکەن، ئیدارەی گەرمیان رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئەمنەیت و سەلامەتی هاوڵاتیان لەئەگەری پێشهاتی نوێی جەنگ لەناوچەکە.

داواشیان کردووە، ئیدارەی گەرمیان چاودێری بازاڕ بکات و رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگری لە هەڵئاوسانی نرخ.

لەبەرامبەردا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سوپاسی لایەنە سیاسیەکانی سنورەکەی کرد کە هەمیشە لە بارودۆخە ناهەموارەکاندا هاوکار و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان بوون و رۆڵی باشیان هەبووە لە چارەسەری کێشە و گرفتەکان.
ووتیشی، لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ناوچەکە و بارودۆخی نوێ، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە رووی ئەمنی و چاودێریکردنی بازاڕ و دڵنیابوونەوە لە بوونی خۆراکی پێویست و رێکخستنەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییەکانی تر رێکارەکانمان گرتوەتەبەر و بەپێی پێشهاتی نوێیش رێکاری پێویست دەگرینەبەر.

وێنەکان