فەرمانگەی میدیا و زانیاری رێنوێنی بۆ میدیاکاران بڵاودەکاتەوە

بەروار: 08/03/2026

بۆ پاراستنی گیان و سامانی خەڵک و ئاسایشی نیشتیمانی کوردستان، لە بارودۆخی هەنووکەدا، پێویستە کەناڵەکانی میدیایی ناوخۆیی و بیانی، پێگەکانی هەواڵیی دیجیتاڵمیدیا و سۆشیالمیدیا، هەواڵەکان بە جۆرێک بگوازنەوە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن و ئەم کارانە لە کاتی ڕووماڵکردندا قەدەغەن:

1. بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ یان وێنەی ئاراستەکردنی درۆن/ موشەک و شوێنی زیانپێکەوتوو، هەروەها شوێن و کاتی کەوتنە خوارەوەیان.
2. بڵاوکردنەوەی شوێن – Locationی وردی زیان لێکەوتوو و قەبارەی زیان.


3. وێنەگرتن یان تۆماری ڤیدیۆیی شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان و جمۆجۆڵ و کەلوپەلە سەربازییەکان و چەک و تەقەمەنی و دامەزراوەکانی حکومەت و نێردە دیبلۆماسییەکان.


4. ڕۆژنامەنووسان دەبێت وریا بن لە کاتی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکان کە لەلایەن خەڵکەوە دەنێردرێن؛ نابێت وێنە هەستیارەکان یان ژێرخانی ئەمنی تێیدا دەربکەون.


5 دامەزراوەکانی میدیا، هان دەدرێن کە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بکەن لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی بێ مەبەست زانیاریی هەستیار ئاشکرا نەکرێت.

هەر سەرپێچییەک لەمبارەیەوە، ڕووبەوووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

07ی ئاداری 2026