بەروار: 08/03/2026
ئه‌مڕۆ (8ی ئازاری 2026) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له بوونی خۆراكی پێویست، كۆمه‌ڵگه‌ی كۆگاكانی كه‌لار و كۆگاكانی باناسیاوی له‌سنوری ناحیه‌ی كۆكس به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا، به‌ڕێز جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له نزیكه‌وه كۆگاكانی به‌سه‌ركرده‌وه و بازرگانه‌كانی بینی، ده‌رباره‌ی بوونی خۆراكی پێوست بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوونی كرد، جه‌ختیشیكرده‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی بازرگانان ده‌بێت بۆ رایككردنی كاره‌كانیان و دابینكردنی بڕی خۆراكی پێویست بۆ سنوره‌كه .
بازرگان و خاوه‌نی كۆگاكان جه‌ختیان كرده‌وه، له ئێستادا به‌شی شه‌ش مانگ خۆراكی پێوستی له(برنج، رۆن، ئارد، شه‌كر، فاسۆلیا، نیسك، نۆك و خۆراكه‌كانی تر) له كۆگاكاندا هه‌یه.
هاوكات، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه‌ی ویستی له‌سه‌ره له خوارووی عێراق و ووڵاتی توركیاوه هاورده ده‌كرێت بۆ گه‌رمیان و هاوردهكردنیشیان به‌رده‌وامه.