بەروار: 27/03/2026
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێڕەوە ئاوییەکانی قەزای کفری بەسەرکردەوە. ئێوارەی ئەمرۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان و بەرێوەبەری بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان و بەریوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی قەزاکە، رێرەوە ئاوییەکانی قەزای کفری بەسەر کردەوە. لە سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و تیمی یاوەری رێڕەوی ئاویی (ئیبراهیم خان ، قوشەچەپان) ی لە قەزای کفری بەسەر کردەوە کە بەهۆی بارانبارینەوە ئاوی چەم و دۆلەکانی دەوروبەری قەزاکەی پێدا تێدەپەێرێت، هاوکات لە دۆخی ڕێڕەوەکان و دلنیایی و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان وردبونەوە و تیم و ئالیاتی پێویستی بۆ چاککردنەوەی بەشێک لە شکاوییەکانی ڕێرەوەکان ڕاسپارد. ئیدارەی گەرمیان جگە لەپێکهێنانی ژووری عەمەلیات لەگەڵ یەکە کارگێرییەکانی سنوورەکە لەسەرەتای شەپۆلی بارانبارینەوە ئامادەکاری پێویستیان بۆ ڕوبەرووبونەوەی زیانەکانی لافاو کردووە، هاوکات تیم و ئالیاتی پێویستی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی زیانەکانی لافاو خستووەتە حالەتی ئامادەباشیەوە.