بەروار: 13/04/2026
ئەمڕۆ (١٣ى نیسانى ٢٠٢٦) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پێشوازیکرد لە کوێستان محمد وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و شاندى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە بریکارى وەزراەتى کار و بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان و بەڕێوەبەرى قەرزى بچوک. لە دیدارى نێوانیان باس لە کار و پرۆژەکانى وەزارەتى کار لە سنورى ئیدارەى گەرمیان و خزمەتگوزارییەکانى تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەر بە وەزارەتى کار کرا و جەخت کرایەوە لە بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ تەواوکردنى ئەو پرۆژانەى تایبەتن بە وەزارەتى کار لەپێناو باشتر خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکان، هاوکات، باس لە هەماهەنگى نێوان هەردولا کرا بۆ باشتیر راییکردنى کارەکان و خزمەتگەیاندن بەو چین و توێژانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە.