بەروار: 19/04/2026
نوێنەری ڕێکخراوی (ppo) ئیدارەی گەرمیانی بەسەرکردەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان و بەڕێوەبەری کۆچ وکۆچبەران و ڕوبەڕووبونەوەی قەیرانەکان/ئیدارەی گەرمیان، پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوی PPO د.بەسیمە، نوێنەری ڕێکخراوی PPO تیشکی خستە سەر چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە تەواوی کوردستان و گەرمیان لە ماوەی ڕابردوودا، هاوکات وێرای سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەپەیوەندیدارەکان بە چالاکییەکانیان بۆ هەماهەنگی و پشتیوانی بەردەوامیان لەماوەی ڕابردوو، هیوای خواست پشتیونیان بن لە ئەنجامدانی کاروچالاکییەکانیان لە گەرمیان هەروەها بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ پاراستنی ژینگە و پرۆژە ئاودێرییەکانی گەرمیان. لە دیدارەکە دا هەریەک لە بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان و بەڕێوەبەری کۆچ وکۆچبەران و ڕوبەڕووبونەوەی قەیرانەکان/ئیدارەی گەرمیان، ڕۆڵی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی لە ماوەی ڕابردوودا بەرز هەڵسەنگاند و هیوایان خواست بەهەماهەنگی کاری باشتر لە پێناو پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و پرۆژە ئاودێرییەکان بکەن. لای خۆشیەوە، بەڕێز جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، کاری ڕێکخراوەکانی لە پێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و خزمەتکردنی چین و توێژەکان لە ناوچە جیاجیاکانی گەرمیان بەرز نرخاند و پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ هەرکارێک کە خزمەت بەگشتی بکات دەربڕی، هیواشی خواست ڕێکخراوەکەیان بەپرۆژەی باشتر و گەورەتر لەگەرمیان خزمەت بکات ، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە حکومەت ڕاسپارد بۆ هەماهەنگی و پشتیوانییان.