ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژی جیهانی کتێب بەرز ڕاگیرا
بەروار: 23/04/2026
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژی جیهانی کتێب بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ ،٢٣ی نیسان بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگەکان و نوسەران و ئەدیبان لەگەرمیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان ڕۆژی جیهانی کتێب بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا پێشانگایەکی کتێب کرایەوە و چەندین بەرهەمی نویی تێدا نمایشکرا ، هاوکات ئەرشیفی کتێبخانە و بەرهەمەکانی نوسەر و ڕوناکبیری دیاری گەرمیان و خانەقین (ئیبراهیم باجەڵان) لە شوێنێکی شایستەدا ، نمایشکرا و دانراون .
لەمیانی مەراسیمەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەگرنگەوە باسی لە ڕۆڵی کتێب و هەبوونی کتێبخانەکان کردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی، هاوکات لە تەندروستی نوسەر (ئیبراهیم باچەڵان)ی پرسییەوە پاراستنی ئەرشیفەکانی ناوبراوی لە گەرمیان بە گرنگ وەسف کرد.
لە ساڵی ١٩٩٥ ڕێکخراوی یونێسکۆ ٢٣ی نیسانی هەمووساڵێکی بەڕؤژی جیهانی کتێب ناساناند، بەو بۆنەیەوە لە هەرێمی کوردستان و گەرمیانیش ساڵانە چالاکی جۆراوجۆر لەو بوارە ئەنجام دەدرێت.
وێنەکان