ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری شاندێک سەردانی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین کرد
بەروار: 28/04/2026
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا، پەروەردە و کاروباری شەهیدان و بەڕێوەبەری پۆلیس و هاتوچۆ و پۆلیسی دارستان و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان، بەمەبەستی پیرۆزباییکردن، سەردانی لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی کرد.
لەو سەردانەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیرۆزبایی لە کاروان یاروەیس لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی خانەقین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، لە دیداری نێوانیشیاندا، باس لە رۆڵ و گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردولا کرا.
هاوکات، تیشکخرایەسەر بارودۆخی قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوربەری و کار و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم لە سنورەکە و کارەکانی دامودەزگاکانی هەرێم لە خانەقین، جەختیشکرایەوە، لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان لەسنوری خانەقین.
وێنەکان