ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی ئیدارەی گەرمیان لە (١)ی ئایار رۆژی جیھانی کرێکاراندا
بەروار: 01/05/2026
بەبۆنەی (١ی ئایار) رۆژی جیھانی کرێکاران، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی کار و پیشە جیاجیاکان دەکەین و هیوای بەختەوەری و لەش ساغیان بۆ دەخوازین.
ئەم ڕۆژە کە بە جەژنی کرێکاران لە جیھاندا دەستنیشان کراوە، سیومبولی خەبات و تێکۆشانە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ژیانێکی شایستە و شکۆمەند بۆیان، لەم جەژنەدا ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی خۆمان بۆ داخوازیی کرێکارانی ووڵاتەکەمان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی دوپاتدەکەینەوە، دەخوازین خزمەتی باشتر و هەلی کاری بەردەوام و داهاتووی گەشیان بۆ زامن بکرێت.
لە (١ی ئایار)دا، جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کەرتی گشتی و تایبەتی دەکەین و رێزی بێ پایانمان دەنوێنین بۆیان، روحی ئەو کرێکارانەش شاد بێت لە کاتی کارکردندا گیانیان بەخشیوە.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
١ی ئایاری ٢٠٢٦