راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە
بەروار: 10/05/2026
راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە
کوردی / عربي
شەوی رابردوو (٢٠٢٦/٥/٨)، لە رووداوێکی نەخوازراودا، چەند گەنجێک لەناو شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ماتۆڕسکیل رێگە لە پاسێکی گەشتیارانی پارێزگاکانی عێراق دەگرن و هێرشیان دەکەنەسەر، لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئەو کارەی کردوویانە پلان بۆ داڕێژراو نەبووە و هەڵسوکەوتێکی شەخسی خۆیان بووە، دیارە ئەو جۆرە کارانە زۆر نەشیاون و دورە لە کلتوری شاری کەلار و گەرمیان لەکاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بە میوان دۆست ناسراون، تا ئێستاش سەرەڕای ئەوەی رۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە کەلارەوە هاتوچۆ دەکەن رووداوی وەها نەبووە.
دڵنیاییش دەدەین بۆ ئەم رووداوە نەخوازراوە، خودی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ هاتووەتە سەر هێڵ و بەفەرمانی بەڕێزیان هەر پاش رووداوەکە لایەنە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستاون و لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە ئەو گەنجانە دەستگیرکراون و لێکوڵینەوە لە روودوەکە دەکرێت و رێکاری یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر.
هەر لێرەوەش وەکو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، داوای لێبوردن دەکەین لەو خوشک و برایانە کە لە پاسەکە بوون و دڵنیایی دەدەین بەهەمووان کە هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکی لەو جۆرە رووناداتەوە چونکە ئەوە لەنەریت و کەرەمی گەرمیانییەکان ناوەشێتەوە..
ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/٥/٩
بيان من إدارة كرميان
في ليلة أمس (8/5/2026)، وفي حادثة مؤسفة، قام عدد من الشباب في مدينة كلار، التابعة لإدارة كرميان، يستقلون دراجة نارية، بعرقلة مرور حافلة سياحية قادمة من المحافظات العراقية واعتراضها. نعلن أن ما فعلوه لم يكن مخططاً له وكان سلوكا شخصیا، ومن الواضح أن مثل هذه التصرفات غير لائقة للغاية وبعيدة كل البعد عن ثقافة كلار وگرميان، في حين أن سكان المنطقة معروفون بكرم ضيافتهم. ولم تُسجل أية حوادث مماثلة من قبل، على الرغم من التدفق اليومي للسياح مرورا بقضاء كلار.
نؤكد لكم فیما یخص هذا التصرف غیر اللائق بأن السيد قوباد طالباني، نائب رئيس وزراء حكومة إقليم كردستان، قد تابع الموضوع فوراً، وأمر قوات الأمن بالقيام بواجبها، وتم القبض على الشباب، ویجري التحقیق في الحادث، وسیتم ٳتخاذ الٳجراءات القانونیة اللازمة.
لذا تقدم ٳدارة كرمیان ٳعتذارها للٳخوة والٲخوات من ركاب الحافلة، وتؤكد للجمیع ٲن هذا السلوك لن یتكرر ٲبدا، لٲنه لایتماشی مع عرف وتقالید وكرم ٲهل گرمیان.
إدارة كرميان
٢٠٢٦/٥/٩