ئیدارەی گەرمیان کار بۆ چارەسەری بنەڕەتی ڕێڕەوی لافاو لە قەزای کەلار دەکات

بەروار: 12/05/2026

ئیدارەی گەرمیان کار بۆ چارەسەری بنەڕەتی ڕێڕەوی لافاو لە قەزای کەلار دەکات

ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بە پرسی چارەسەری بنەڕەتی ڕێڕەوی لافاو و کۆبوەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بەرێز (جەلال شێخ نوری ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە گرنگەوە باسی لە ڕێگای خێرا و کاری باش کردەوە بۆ باشترکردنی ڕێڕەوەکانی ئاوی باراناو و لافاو و پاراستنی زیاتری قەزای کەلار لە وەرزەکانی داهاتوودا دا کە پێشتر و لە کاتی بارانبارین تێبینی کرابوون، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی گونجاو.

لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلار و بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری ژینگەی گەرمیان و بەڕێوبەری نەخشەدانانی گەرمیان ڕاو بۆچوونی خۆیان لە بارەی ڕێوشوێنەکانی چارەسەرێکی گشتگیر و خێرا کرد بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا کەلار بەدوور بێت لە زیانی لافاو.

 سەرباری گرتنە بەری ڕێوشوێنی خێرا و پێویست لەوەرزی بارانبارین، ساڵانە بەهۆی باران بارینەوە لەگەرمیان ڕێڕەوەکانی ئاو چەندین جار توشی شکان دەبن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی گونجاو و یەکجاری لە خزمەتی قەزاکە، ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە کار بۆ چارەسەری بنەڕەتی دەکات.