ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
راگەیەندراویێک لە ئیدارەى گەرمیانەوە لەسەر بڕیارى لەسێدارەدانى عەجاج
بەروار: 14/05/2026
بەبۆنەى دەچوونى بڕیارى لەسێدارەدانى گەوەرە تاوانبارى کەیسى ئەنفال (عەجاج تکرینى) لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراقەوە لە بەغدا، هاوشانى کەسوکارى ئەنفالکراوان، خۆشحاڵى زۆری خۆمان دەردەبڕین و داواکارین بە زووترین کات بڕیارى دادگا جێبەجێبکرێت و سزاى لە سێدارەدان بەسەر ئەم گەورە تاوانبارەدا بسەپێنرێت، هەر لێرەشەوە بەناوى ئیدارەى گەرمیانەوە، سوپاسى بێپایانى خۆمان ئاڕاستەى کەسوکارى سەربەرزى ئەنفالکراوان، شایەتحاڵ و سکاڵاکاران، رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال، تیمى پارێزەران، سەرجەم دامودەزگا ئەمنى و دادییەکان و لایەنى پەیوەندیدار بە جوڵاندنى ئەم دۆسیەیەوە دەکەین، لەبەرامبەر هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیکردن و لێکۆڵینەوەکان و دادگایککردنى عەجاجى تاوانبار، کە یەکێک بووە لە جەلادەکانى رژێمى بەعسى روخاو لە تاوانەکانى ئەنفالدا. هاوکات رۆڵى بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرز دەنرخێنین بۆ بەرەوپێشبردنى رێکارەکانى دۆسیەکە، هیوادارین بەسزاگەیاندنى تاوانبار عەجاج، بەشێکى کەم لەبرینى کەسوکارى ئەنفالکراوان ساڕێژ بکات و لە داهاتووشدا تەواوى تاوانبارانى کەیسى ئەنفال بە سزاى یاسایی خۆیان بگەن.
سەربەرزى بۆ خانەوادەى ئەنفالکراوان و شەهیدانى کورد و کوردستان، مردن و لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانى ئەنفال و دوژمنانى گەلەکەمان
جەلال شێخ نورى
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان
٢٠٢٦/٥/١٤