فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دادە" تایبەت بەژیان و خەباتی هێرۆخان لە کەلار نمایشکرا

بەروار: 17/06/2026

فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دادە" تایبەت بەژیان و خەباتی هێرۆخان لە کەلار نمایشکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نيشتمانى كوردستان و قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزب و حکومەت، لە هۆڵی هونەر لە شاری کەلار، فیلمی دۆکۆمێنتاری "دادە" کە تایبەت بوو بە ژیان و خەباتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد (هێرۆخان) بە دروشمى (دادە... داستانى پەنهانى ژنێکى خەباتگێڕ) نمایشکرا.

فیلمەکە لەلایەن  (گۆران ئازاد) کارى دەرهێنان و بەرهەمهێنانى بۆ کراوە و تیایدا ژمارەیەکى بەرچاو لە بەرپرساناى باڵا و پێشمەرگەى دێرین و  کەسایەتى و چالاکوانى چین و توێژە جیاجیاکان، باسیان لە کار و چالاکى و خەباتى هێرۆخان کردووە.

سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر (٥)ى ئێوارە لە هۆڵى شەهید ئاتێلا (هونەرە جوانەکان) لە کفرى، فیلمى دۆکیۆمێنتارى دادە نمایش دەکرێت.