ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بەڕێوەبەری ژمارەیەک دامودەزگای ناوخۆ لەگەرمیان دەستبەکاربوون
بەروار: 23/06/2026
بەڕێوەبەری ژمارەیەک دامودەزگای ناوخۆ لەگەرمیان دەستبەکاربوون
ئەمڕۆ (٢٣ی حوزەیرانی٢٠٢٦) لە دیوانی ئیدارەی گەرمیانەوە، بەڕێوەبەری نوێی هەریەکە لە بەرگری شارستانی گەرمیان، هاتوچۆی گەرمیان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان دەستبەکاربوون.
لەکۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشوو و بەڕێوەبەری نوێی هەریەکە لەو دامودەزگایانە، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەریەکە لە بەڕێزان (عمید موفید علی، بەڕێوەبەری پێشووی بەرگری شارستانی، عمید محسن منصور، بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆ، عمید محمد عبداللە بەڕێوەبەری پێشووی رەگەزنامە و باری شارستانی و بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان) دەکەین کە لەماوەی ساڵانی رابردوودا، بە دڵسۆزانە و سەرکەوتووانە کارەکانیان راییکردوە و خزمەتی گەورەیان لە رووی ئەمنیەوە خزمەتی گەورەیان بە گەرمیان کردووە.
ووتیشی، لێرەوە پیرۆزبایی لە هەریەکە لە بەڕێزان (عەمید محسن منصور، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان، عەمید فایەق عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، عەقید شۆڕش علی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان و عەقید هێمن محمود، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان) دەکەین و وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانیان بۆ دوپاتدەکەینەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و باشتر راییکردنئ کارەکان و خزمەتی سنورەکە.
دواتر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەرەکانی پێشووی دامودەزگاکان لە پای خزمەتی چەند ساڵەیان لە ئەرکاکانیدا و هاوکات فەرمانی دەسبەکاربوون بۆ بەڕێوەبەری نوێی دامودزگاکان دەرچوو.
وێنەکان