ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتی
بەروار: 07/07/2026
ئەمڕۆ، سێشەممە (٧ی تەمموزی ٢٠٢٦)، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی و نوێنەری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری ژنان، پێشوازی کرد لە سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری، کە لە دیداری نێوانیاندا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاروباری ڕێکخراوەیی چڕکرایەوە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، ئەمەل جەلال، سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتی، باسی لە بەرنامە و پلانی بۆردەکەیان کرد بۆ نوێبوونەوە لە کاری ڕێکخراوەییدا و تیشکی خستە سەر گرنگی پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەندیکاکان، بە ئامانجی باشتر خزمەتکردنی چین و توێژەکان لە ڕێگەی ڕێکخراو و سەندیکاکانەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە ڕۆڵ و پێگەی سەندیکا و ڕێکخراوەکان کرد لە داکۆکیکردن لە مافی چین و توێژەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە بوارە جیاجیاکاندا، لەو ڕوانگەیەشەوە ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا، بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی باشتری سنوورەکە.
وێنەکان