ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
قایمقامی قەزای خانەقین سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
بەروار: 08/07/2026
ئەمڕۆ (٨ی تەمموزی ٢٠٢٦) قایمقامی قەزای خانەقین بە یاوەری وەفدێک سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەدیداری لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای گەرمیان ئامادەی بوون، جەواد فەیزوڵا قایمقامی قەزای خانەقین باسی لە کار و پرۆژەکانی سنوری قەزاکەیانی کرد و سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد لە ماوەی رابردوودا هاوکاری باش بووە بۆ خزمەتی خانەقین.
هاوکات، داواشیکرد، ئیدارەی گەرمیان زیاتر هاوکار بێت بۆ خزمەتی باشتری خانەقین بە تایبەت لە بواری ئاو و خزمەتگوزارییەکانی تر لە رێگەی دامودەزگاکانی سەربە حکومەتی هەرێم لە خانەقین.
لەبەرامبەردا، بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختیکردەوە کە خانەقین قەزایەکی گرنگ و دانەبڕاوە لە گەرمیان و خزمەتکردنی ئەو قەزایە و ناوچە کوردستانیەکی تری گەرمیان، ئەرکێکی نیشتمانییە و ئیدارەی گەرمیان درێغی ناکات.
ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان ئامادەیی دەخەینەڕوو لە رێگەی دامودەزگاکانمانەوە لە خانەقین وەک هەمیشە بتوانین خزمەت بەو سنورە بکەین و خزمەتگوزاری باشتری پێشکەش بکەین.
وێنەکان