سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین کۆبووەوە

بەروار: 26/07/2026

نیوەڕی ئەمڕۆ (٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لێکرا و هاوکات لە بارەگای مەڵبەند چاوی کەوت بە وەزیری دادی عێراق.

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ئیدارەی گەرمیان و مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دیداری نێوان بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و م.کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان ئەنجامدرا کە ستافی مەڵبەندەکەش ئامادەی بوون، لە دیدارەکەشدا، باس لە کار و پرۆژەی دامودزگاکانی حکومەتی هەرێم لە خانەقین کرا و جەختکرایەوە لە بەگەڕخستی هەوڵی زیاتر بە مەبەستی خزمەتکردنی خانەقین و دەوروبەری.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق سەردانی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و لەدیداری نێوان وەزیری داد و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، کە پەرلەمانتاری سروە محمد ئامادەی بوو، باس لە رۆڵ و گرنگی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی داد لە خانەقین کرا و جەختکرایەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی خانەقین و گەرمیان و ناوچەکە بەگشتی.