ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی دیالە و حەمرین کۆبووەوە
بەروار: 26/07/2026
ئەمڕۆ (٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ، لە قەزای خانەقین سەردانی پۆلیسی ناوچەی حەمرینی کرد و لەلایەن فەرماندی پۆلیسی پارێزگای دیالە و فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی حەمرین پێشوازی لێکرا.
لە دیداری نێوان بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لیوا روکن محمد کازم فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە و لیوا دیار شەوکەت فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی حەمرین و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی خانەقین، باس لە گرنگی رۆڵی پۆلیسی قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری کرا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیانی سنورەکە.
هاوکات، جەخت کرایەوە لە هەماهەنگی نێوان پۆلسی خانەقین و سنوری دیالە بەگشتی و ئیدارەی گەرمیان، لەپێناو باشتر راییکردنی کارەکان و پاراستنی ئەمنیەت و سەروماڵی هاوڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەیی دامودەزگا ئەمنیەکانی دوپاتکردەوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی خانەقیندا و دیالەدا.
لەبەرامبەردا، فەرماندەکانی هەریەکە لە پۆلیسی دیالە و حەمرین، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و ئەوەیان دوپاتکردەوە، بەگرنگییەوە لە پەیوەندییەکان و بەدەمەهاتنی هەردولا دەڕوانن لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکەدا و کاردەکەن بۆ پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان.
وێنەکان