بەروار: 13/08/2026
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی کوردستان.
ئەمڕۆ (١٣ی ئاب ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێری و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەندرووستی گەرمیان پێشوازیکر لە سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان.
لە سەردانەکەیدا کە بەشێک لە بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی گەرمیان ئامادەیبوون ، جەبار محەمەد ، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی کوردستان تیشکی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی هەردولا بۆ ڕێکخستنی کاری سەندیکا و دەرمانخانە و نۆرینگەکان لە چوار چێوەی یاسا و ڕێنمایی و بڕیارە کارگێرییەکان، بەجۆرێک بچێتە خزمەتی کەرتی تەندرووستی و خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان.
لای خۆشیەوە بەڕێز( جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای بەخێرهاتن، باسی لەڕۆڵ و گرنگی پیرۆزی کاری پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی کرد ، ڕاشیگەیاند کە دەتوانن بەشێوەیەک خزمەت و بەرپرسیارێتیان پێشکەش بکەن کە لەسود و بەرژەوەندی چاکەی گشتیدابێت، جەختی کردەوە لە ڕێکخستنەوەی کاری دەرمانە و نۆرینگەکان و جێبەجێکردنی ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بەگرنگیشەوە لە پەیوەندی ئیدارەی گەرمیان و سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی ڕوانی بۆ خزمەتێکی دوولایەنە کە کارمەندانی تەندرووستی و تەندرووستی خەڵکە.