پەیامی ئیدارەی گەرمیان بۆ یادی مەولود رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (محمد) درودی خوای لەسەر بێت

بەروار: 25/08/2026


بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەبۆنەی رۆژی مەولود، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خودای لەسەربێت)، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە پیرۆزبایی ئەم رۆژە پیرۆز و شکۆدارە ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان و گەرمیان بەتایبەتی دەکەین.

لەم رۆژە پیرۆزەدا کە پێغەمبەرمان محمد، فەخری کائینات تێدا هاتوەتە دونیاوە، لە خوای گەورە و میهرەبان داوادەکەین خێرو بەرەکاتی خۆی ببارێنێت بەسەر کۆمەڵانی خەڵک و ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان جێگەی شەڕ و ئاشوب و دوبەرەکی بگرێتەوە، میلەتەکەمان بەدور بێت لە ناخۆشی و نەهامەتی و  ئارامی و ئاوەدانی، باڵ بکێشێت بەسەر ووڵاتەکەماندا.

پەیامبەر  و سەروەرمان محمد (درودی خودای لەسەربێت) لە مێژوودا وەک نمونەی مرۆڤێکی باڵا و خاوەن ئاکار و رەشتی بەرز ناوی دەدرەوشێتەوە و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستی و سۆز و بەزیی لە سیفاتە هەرەجوانەکانی ئەم زاتە گەورەیە بووە، فەرمودە و کار و کردەوە جوان و نمونەییەکانی بووەتە چرایەک بۆ رووناک کردنەوەی رێگای تاریکی مرۆڤایەتی. هەر بۆیە لەدایکبوونی ئەم زاتە گەورە و شکۆدارە، موعجیزەیەکی گەورە و رۆژێکی مێژوویی و گرنگە لە مێژووی جیهاندا و هەر بە زیندوویش دەمێنێتەوە.

لەم رۆژە پیرۆزەدا، داواکارین موسڵمانان و کۆمەڵانی خەڵک ئاکار و رەوشت و کردەوە چاکەخوازییەکانی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) بکەن بە بەرنامەی ژیان، ئەمەش دەبێتە جوانترین یادکردنەوەی ئەم زاتە گەورەیە و وادەکات یەکسانی و چاکەی گشتی و ئاشتی و پێکەوەیی رەنگدانەوەی هەبێت لە کۆمەڵگەدا.

دووبارە بەرز و پیرۆزبێت (١٢ی ربیع الاول) یادی لەدایکبونی پێغەمبەرمان محەمەد (درودی خودای لەسەربێت).

جەلال شێخ نوری 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
١٢ی ربیع الاول ١٤٤٨