بەشداربوانی پرۆژەکانی قەڵای شێروانە و بان ستی, داواکاری و نارەزایی خۆیان گەیاندە ئیدارەی گەرمیان

بەروار: 29/09/2026

بەشداربوانی پرۆژەکانی قەڵای شێروانە و بان ستی, داواکاری و نارەزایی خۆیان گەیاندە ئیدارەی گەرمیان.

ئەمڕۆ (٢٩ی ئەیلول) بەشداربوانی پرۆژەکانی قەڵای شێروانە و بان ستی لە دووکاتی جیاوازدا گلەیی و ناڕەزایی خۆیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

لە سەردانەکەیاندا بەشداربوانی پرۆژەی  قەڵای شێروانە تیشکیان خستە سەر تەواونەکردنی خانوەکانیان، ئەمە لەکاتێکدایە مانگانە پارەی قیستی پرۆژەکە دەدەن ئاماژەشیان بۆ ئەوە کرد کە  زۆربەی بەشداربووان لە خانوی کرێدان و بارگرانییان بۆ درووستبووە، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێکتی نارەزاییان پێشکەش بە ئیدارەی گەرمیان کرد.

هاوکات دانیشتوانی پرۆژەی بان ستی لە داواکانیاندا ئاماژەیان بۆ تەواونەکردنی قوتابخانە و باخچە و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە کرد، دوایانکردووە بەدواداچون بکرێت و هەرچییە زووە ئەو خزمەتگوزارییانە تەواو بکرێت کە لەپرۆژەکەدا هەن و تەواو نەکراون.

لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتنیان،   پشتگیری ئیدارەی گەرمیانی بۆ  داواکانیان دەربڕی،  راشیگەیاند،  دوای بەدوداچونی لیژنەکانی بۆردی وەبەرهێنان  کە کار لەسەر داوکارییەکانیان دەکرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.