کار بۆ ڕێکخستنەوەی کەپری سەیرانگاکانی ناحیەی مەیدان دەکرێت.

بەروار: 08/10/2026

کار بۆ ڕێکخستنەوەی کەپری سەیرانگاکانی ناحیەی مەیدان دەکرێت.

ئەمڕۆ (١٠ ی تشرینی یەکەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان و بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبان و بەڕێوەبەری خانوبەرەی میری گەرمیان و ئەندازیار و ڕاوێژکاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی کەپری سیرانگاکانی سەربەناحیەی مەیدان کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا ، لە پێناو خزمەتگەیاندن بە گەشتیاران و لە هەمانکات ڕێکخستنەوەی کاری خاوەن کەپرەکان تاوتوێی چەند ڕێنماییەک کرا کە پەیوەست بوون بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار لە ناوچەکە،

بەشداربوانی کۆبونەوەکە وەک لایەنی پەیوەندیدار بە پرسەکە ڕاو بۆچونی خۆیان لەبارەی زیاتر پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە ناوچەکە خستە ڕوو، دواتر بڕیاردرا هەریەکە و لە چوارچێوەی کاری بەڕێوەبەرایەتی خۆی ئاسانکاری تەواو لەو پێناوەدا بکەن.