خولی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا بۆ ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان کرایەوە

بەروار: 04/11/2026

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەهاوکاری رێکخراوی THWی ئەڵمانی خولی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا بۆ ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان کردەوە

لە سەرەتای خولەکەدا، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان سیمینارێکی دەربارەی کار و پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پێشکەشکرد و ئامادەیی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان (DMCR) پێشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی گەرمیان بۆ کردنەوەی خولی زیاتر لەسەر کارەسات و قەیرانەکان بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ دەربڕی.

دواتر لە ماوەی چوار ڕۆژدا لەلایەن راهێنەرانەوە وانەکانی خولەکە بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی وترانەوە و لەکۆتایی خولەکەشدا، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری زانستی، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.