کارمەندی کۆمپانیاکانی کەمپی حەسیرە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد

بەروار: 15/11/2026

ئەمرۆ (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکانی کەمپی حەسیرە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.

کارمەندانی کۆمپانیاکان لە کەمپی حەسیرە لەسەردانەکەیاندا سوپاس و دەستخۆشی خۆیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لەپای پشتگیریکردنی بۆ بەردەوامیان لە ئەرکەکانیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لەماوەی ڕابردوودا.

لای خۆشیەوە، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە گرنگییەوە لە رۆڵی کارمەندانی ڕوانی و ئەوەی دوپاتکردوە، ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هاوکار و پشتیوانی دەرچووان و گەنجانی سنورەکە دەبێت بۆ دەستکەوتنی هەلی و کار و بەردەوامیان لە کارەکانیان.

وێنەکان