ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
لە رۆژی جیهانی مافەکانی مناڵاندا بەشی ڕۆشنبیری مناڵان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
بەروار: 19/11/2026
ئەمڕۆ (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی منداڵانەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان و لێپرسراوی بەشی منداڵان و ژمارەیەک لە منداڵانی بەشی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان.
منداڵانی بەشی منداڵان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان لە سەردانەکەیاندا چەپکە گوڵییا پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد، هاوکات بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیانیش کتێبێکی تایبەت بە جاڕنامەی مافەکانی منداڵانی پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد.
لە دیدارەکەیاندا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان کۆمەڵێک داواکاری و پڕۆژەی بەشی منداڵانی خستەڕوو بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری منداڵانی سنووری گەرمیان، گرنگترینیان بریتی بوو لە، گرنگیدان بە بوارەکانی پەروەردە، هونەر و وەرزش بۆ منداڵان و دروستکردنی ڕێکخراوێکی تایبەت بە منداڵان لەگەڵ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر و پێکهێنانی بۆردێکی تایبەت بە پاراستنی منداڵان.
لای خۆیەوە، بەرێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەرکی حکومەتە کار لەسەر پاراستن و جێبەجێکردنی مافەکانی منداڵان بکات، لەوبارەوە پشتگیریی تەواوی ئیدارەی گەرمیانی دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکان و یاسا و رێنماییە بەرکارەکان کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکات.
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی منداڵان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە و ڕۆژی (٢٠ی تشرینی دووەم)ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی پاراستنی مافەکانی منداڵان دیاریکراوە.
وێنەکان