ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
لەسەر بودجەى ئیدارەى گەرمیان پرۆژەى ئاودێری سەلام چاککرایەوە
بەروار: 12/08/2025
لەسەر بودجەى ئیدارەى گەرمیان پرۆژەى ئاودێری سەلام لەسنورى ناحیەى کۆکسى سەر بە قەزاى کفرى چاک کرایەوە و بەوەش بەبێ گرفت ئاو دەگاتە گوندەکانی سنورەکە.
کارەکان خۆى دەبینێتەوە لە پاککردنەوەى پرۆژەی ئاودێرى سەلام کە درێژى جۆگەکە زیاتر لە ١٥ کیلۆمەترە و ئاو لە رووبارى سیروانەوە دەگوازێتەوە بۆ گوندەکانى سنورى ناحیەى کۆکس، کە زیاتر لە ١٠ گوند لە خۆدەگرێت.
موئەیەد احمد، بەڕێوەبەرى ئاودێرى گەرمیان بە سایتى (ئیدارەى گەرمیان)ى راگەیاند، لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا بەهۆى نیشتنى قوڕ و لیتە بەرێژەیەکی زۆر، پرۆژەی ئاودێری سەلام پڕبووەوە، بە سوپاسەوە لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بودجەیەکی تایبەتی ئیدارەی گەرمیان تەرخان کرا بۆ پاککردنەوەی پرۆژەکە و لەسەر ئەو بودجەیە کارەکە جێبەجێکراوە و بەوەش گرفتی کەم ئاوی لەو گوندانە چارەسەر دەبێت.