بە بەشداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەراسیمی یادی مەولود لەگەرمیان بەڕێوەچوو

بەروار: 04/09/2025

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥) بە بەشداری جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لەبەرپرسان و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان، مەراسیمی یادی مەولودی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە مزگەوتی گەورەی کەلار بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و دواتر لەلایەن مامۆستایانی ئایینی ووتاری تایبەت بە مەولودی پێغەمبەر و هۆنراوە و سرودی ئایینی پێشکەشکرا.