بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

بەروار: 17/09/2025

ئەمڕۆ (٢٠٢٥/٩/١٧) بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لە دیداری لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا.

لە دیدارەکەدا د.هێمن عاصی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، باسی لە کار و خزمەتی دامودزگاکانی سەر بە دەزگای تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پلانی نوێی کارکردنی دەزگاکەیانی لە گەرمیان و ناوچەکانی تر خستەڕوو، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ بە ئامانجی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیان لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەکنای گەرمیان هاتونەتە سنورەکە.

لەبەرامبەردا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رۆڵی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و تیشکی خستەسەر کار و خزمەتەکانی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەکەلاری لە ناحیەی پێباز، هاوکات ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا لەپێناو خزمەتکردنی باشتر بە هاوڵاتیانی سنورەکە.