سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان

بەروار: 17/09/2025

ئەمڕۆ (١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥) جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری، پێشوازیکرد لە ئەحمەد سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لە دیداری نێوانیان، تیشکخرایەسەر گرنگی رۆڵی مامۆستایان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتی رەوشی پەروەردە لەسنورەکە.

هاوکات هەر لە دیدارەکەدا، باس لەبەگەڕخستنی هەوڵی هەمەلایەنە کرا بۆ باشتر خزمەتکردنی رەوشی پەروەردە و خوێندنی کوردی لە قەزای خانەقین و ناوچەکوردستانییەکانی هاوسنوری ئیدارەی گەرمیان بە گشتی.