ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کرد
بەروار: 21/09/2025
ئەمڕۆ (٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٥) بەبۆنەی یادی (٥٥) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری شاندێک سەردانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کرد و پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ئاڕاستەی لێپرسراو و ستافی لقەکەیان کرد.
لەو سەردانەدا کە هەریەکە لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و هەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیس و هاتوچۆ و حەج و عەمرەی گەرمیان یاوەری بوون، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی، ئاڕاستەی لێپرسراو و ستافی لقەکەیان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر رۆڵ و پێگەی گرنگی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، هاوکات پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی حکومەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی و یەکێتی زانایان دوپاتکردەوە.
لەبەرامبەردا، مەلا ئیدریس ژاڵەیی لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شاندی یاوەریکرد بۆ سەردانەکەی و دوپاتکردنەوەی پشتیوانییەکانی، جەختیشکردەوە، لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و دامودەزگاکانی حکومەت.