ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
بارەگای نوێی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک لە شاری کەلار کرایەوە
بەروار: 22/09/2025
ئەمڕۆ (٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و قایمققمی قەزای کفری و ژمارەیەک لە رۆشنبیران و ئەدیبان و نوسەرانی گەرمیان، لە مەراسیمێکدا، بارەگای نوێی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک لە شاری کەلار کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا، رەحیم حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک، باسی لە مێژووی کۆمەڵەکەیان و کار و چالاکییەکانیانی کرد و ووتیشی، کردنەوەی ئەم بارەگایە هاندەرێکی باش دەبێت بۆمان تا بتوانین چالاکی زیاتر ئەنجام بدەین، هاوکات، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیان.
دواتر، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوکی کرد لەبەرامبەر کردنەوەی بارەگای نوێیان.
ووتیشی، ئەم کۆمەڵەیە لەسەر دەستی بەڕێز شێخ محەمەد شاکەلی کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕ و خاوەن قەڵەم و سیاسەتمەدار دروستکراوە و سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتیوانی بووە، نزیکەی ٣٠ ساڵە کاردەکات و بووەتە چەترێک بۆ کۆکردەنەوەی نوسەران و ئەدیبانی ئەم سنورە، هەر وەک لە کاروچالاکی روناکبیری و کۆمەڵایەتی و دەرکردنی گۆڤار بە زمانە جیاوازەکان بەردەوام بووە و جێگەی دەستیان دیارە.
ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان پشتیوان و هاوکاری کۆمەڵەی روناکبیری و سەرجەم رێکخراو و کۆمەڵەکانی تر دەبین تا بتوانن خزمەت بە سنورەکە بکەن.
وێنەکان