پێشەنگایەکی شێوەکاری لە کەلار کرایەوە

بەروار: 22/09/2025

ئەمڕۆ (٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقمامی قەزای کەلار و ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و رۆشنبیران، لەلایەن سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلارەوە پێشەنگایەکی شێوەکاری کرایەوە و لە پێشەنگاکەدا، دەیان تابلۆی شێوەکاری، هونەرمەندای شێوەکاری گەرمیان پیشاندران.


هاوکات، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشەکانی سەنتەری چالاکی گەنجانی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە بەرپرس و ستافی سەنتەرەکە کرد و رایگەیاند، سەنتەری چالاکی گەنجان رۆڵێکی باشی بینیوە لە خزمەتکردنی گەنجانی سنورەکە و هیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هاوکار و پشتیوانتان دەبین.


لای خۆیەوە، سامان عادل، بەرپرسی سەنتەری چالاکی گەنجان، باسی لە کاروچالاکیەکانی سەنتەرەکەیانی کرد و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان.