سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە فەرماندەی لیوای ٣٠ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و وەفدی یاوەری

بەروار: 20/10/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە فەرماندەی لیوای ٣٠ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن  و وەفدی یاوەری 

ئەمڕۆ عەمید جوامێر ئەحمەد فەرماندەی لیوای ٣٠ ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان  و وەفدی یاوەری سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیداری نێوانیاندا فەرماندەی لیوای ٣٠ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد لە پای هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامیان و بەتایبەت لە دابینکردنی بیناو کارەبا و ئاوەدانکردنەوەی فەرمانگەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا.

 

لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن ، سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتنی کرد لە ڕۆڵی گرنگیان بۆ پاراستنی خاک و دابینکردنی ئەمنیەتی سنورەکە، ئەوەشی ڕایگەیاند کە ئەرکی پێشمەرگە لە بەرگری کردن  و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە ئەرکێکی پیرۆزو دڵسۆزانەیە،ئێمە  هاوکاری و پشتگیریەکانمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەئەرکی لەپێشینە دەزانین و لە هەر قۆناغ و کاتێک بێت .