بەروار: 21/10/2025
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان و کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێشوازیکرد لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان و کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق .
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان هەوڵ و کۆشش و هەماهەنگییەکانی ئیدارەی گەرمیانی لە گەڵ فەرمانگەکانی خوێندنی باڵا لەگەرمیان بەرز نرخاند و هیوای خواست پێکەوە بتوانن خزمەتی گەورە لە بواری خوێدندنی باڵا پێشکەش بەگەرمیان بکەن لە ئاست داواو داخوازی و قوربانیدانی گەرمیانییەکان بێت ، هاوکات هەنگاوەکانی داهاتوو لە دوای ڕاگەیاندن و کردنەوەی کۆلێجی کارگێری لە قەزای ڕزگاری باسی لێوە کرا.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن، هەوڵ و کۆششی وەزیری خوێندنی باڵای بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی زانکۆکانی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، ڕاشیگەیاند: ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوان دەبێت لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو لە بنیادنانی کۆلێجی کارگێری لە قەزای ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان ، هیواشی خواست پێکەوە بتوانن خزمەتی گەورەتر بە گەرمیان بکەن.