بەروار: 23/10/2025
بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگاسازی بۆ دوسایدکردنی شەقامی بەردەم قوتابخانەی شۆڕش لە قەزای کفری دانرا.
بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و سەرۆکی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە ، لە قەزای کفری بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگاسازی بۆ دوسایدکردنی شەقامی بەردەم قوتابخانەی شۆرش دانرا.
گوژمەی پرۆژەکە پرۆژەکە ٤٧٨ ملیۆن و ٢٨٠هەزار دینارە لەسەر بودجەی پەرەپیدانی پارێزگاکان/ئیدارەی گەرمیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانەوە جێ بەجێ دەکرێت.
دواتر و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند:ئەم پرۆژەیە بۆ خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی قەزای کفرییە ، ئێمە تەنها بەردی بناغە دانانێین بەڵكو چاودێر و پشتیوان دەبین تا بە تەواوی دەخرێتە خزمەتی خەڵک ، پرۆژە و پلانی باشترمان هەیە بۆ خزمەتکردنی زیاتری قەزای کفری.