سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی یانەی شێروانە کرد.

بەروار: 27/10/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی یانەی شێروانە کرد.

یانەی شێروانە دوای سەرکەوتنیان لە خولی پلە نایابی کوردستان و بەدەست هێنانی کاسی سوپەری کوردستان ، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.

(تەلعەت سەعدوڵا) جێگری سەرۆکی یانەکە  ڕایگەیاند ئەم سەرکەوتنەی یانەی شێروانە پاش کیبڕکێی لەگەڵ یانەی هەندرێن و سەرکەوتنیان و بەدەستهینانی کاسی سوپەری کوردستان، پێشکەش دەکەین بەخەڵکی گەرمیان.

(جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن پیرۆزباییەکی گەرمی سەرکەوتنی یانەکەی پێگەیاندن و  هیوای خواست سەرکەوتنی گەورەتر بۆ گەرمیان تۆمار بکەن.

ئەمساڵ یانەی شێروانە دوو نازناوی گرنگی بەدەستهیناوە ،ئەویش یەکەمی پلە نایابی کوردستان و یەکەمی کاسی سوپەری کوردستان.