بەروار: 27/10/2025
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ناحیەی کۆکزی بەسەرکردەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری بەرێوەبەری ڕیگاوبانی گەرمیان و بەرێوەبەری ئاودێری گەرمیان ناحیەی کۆکزی بەسەرکردەوە، لە لایەن بەرێوەبەری ناحیە و لێپرسراوی یەکە کارگیرییەکانی سنوورەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کاروبارەکانی حکومەتی لە سنوورکە تاوتوێکرد دواتر بە یاوەری بەرێوەبەری ناحیەی کۆکز و بەرێوەبەری ڕیگاوبانی گەرمیان و بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان قیرتاوکردنی قۆناغێکیتری ڕێگای (کوڵەجۆ،عەلی خەلەف،ناحیەی کۆکز) و بەدرێژی ٧کم لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ڕاگەیاند و پرۆژەی ئاودێری سەلامی لەسنوورەکە بەسەرکردەوە.