بەروار: 27/10/2025
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکز و بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان و لێپرسراوانی یەکە ئیدارییەکانی ناحیەکە پرۆژەی ئاودێری سەلام و گوندنشینانی دێی عەلی خەلەف ی بەسەرکردەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە چوارچیوەی سەردانەکەی بۆ ناحیەی کۆکز پرۆژەی ئاودێری سەلامی لە سنووری ئاواییەکانی ناحیەکە بەسەرکردەوە و بەگرنگەوە لە سودەکانی پرۆژە ئاوییەکەی ڕوانی بۆ ناوچەکە، نۆژەنکرنەوە و دۆخی پرۆژەکە و ئامادەکاری بۆ کاتی باران و لافاو و باشترکردنی ڕێڕەوە ئاوییەکانی پرۆژەی ئاودێری سەلامی تاوتوێکرد، هاوکات بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیانی ڕاسپارد لەڕێگەی ستافەکانیانەوە دەستبکەن بە نۆژەنکردنەوە و ئامادەکارییەکانی پرۆژەکە بۆ وەرزی زستان و لافاو .
دواتر و لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان چەند خێزانێکی عەرەبی ڕەسەنی ناوچەکەی لە دێی ی عەلی خەڵەف بەسەرکردەوە، گوێی لە داواو داخوازییەکانیان گرت ، پرۆژە و هەوڵەکانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ گوندنیشینانی سنوورەکە بەبێ جیاوازی خستەڕوو.
پرۆژەی ئاودێری سەلام یەکێکە لە پرۆژە ئاودێرییەگرنگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان بەدرێژایی ٢٣ کم سوودی خۆی بە لادێكان و جوتیارانی سنوورەکە دەگەیەنێت تا ناوچەکانی دێی سەید مراد.