ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابین کرا

بەروار: 10/11/2025

ئامێری لاپرۆس کۆپی (هەناوبینی) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابین کرا

ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی  (زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابینکرا.

ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیانی بەسەرکردەوە و لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا بەیاوەری قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەمیان سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کرد، لەنزیکەوە بەش و یەکەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە.

د. محەمەد ئازاد بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان ڕایگەیاند: ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی ئامێرێکی نوێیە لەگەرمیان لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە دابین کراوە ، دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە  خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی خۆمان بکەین.

تواتر و لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەش و یەکەکانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و بەشێک لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەی  بەسەرکردەوە و لە تەندرووستی و پێداویستییانی پرسیەوە.

ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی  (زراو، ڕیخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان بەتێچووی ٩٩ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان دابینکراوە