بەروار: 10/11/2025
تۆڕی ئاوی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای کەلار نۆژەن دەکرێتەوە بە چاودێری بەرێز(جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای کەلار دانرا. سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند: تۆری ئاوی ئەم گەرەکەی کەلار کە یەکێکە لەگەرەکەکۆنەکان پێویستی بەنۆژەنکردنەوە بوو، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پاریزگاکان،ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، هەرچەندە قەیرانی دارایی ئەرکی قورس کردووین، ئەم پرۆژانە تەنها لەداهاتی ناوخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکەین، چونکە پێویستی خەڵکن و گرنگن. پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئاوی گەڕەکی ڕاپەرین لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان/ئیدارەی گەرمیان بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار و ١٧٢ ملیۆن دینار لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاوی کەلارەوە جێ بەجێ دەکرێت.