سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشێک لە بنکە و وێستگەکانی قەزای کفری بەسەرکردەوە.

بەروار: 11/11/2025

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشێک لە بنکە و وێستگەکانی قەزای کفری بەسەرکردەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کفری، بنکەکانی دەنگدانی لە قەزای کفری بەسەرکردەوە، هاوکات چاودێری وردی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی بنکەکانی لە قەزاکە کرد.

 بەڕێز (جەلال شێخ نوری)سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە قەزای کفری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی:" داوا لە خەڵکی خۆشەویستی کفری ئەکەین، بەشداری بکەن لە پرۆسەی دەنگدان ، بۆ ئەوەی سەنگی کورد و گەرمیان لەبەغدا بەهێز بێت، پرۆسەکە تا ئەم کاتە زۆر بەباشی و ئارامییەوە بەرێوە دەچێت.

لە قەزای کفری ( ٧ ) ناوەندی دەنگدان و (٢٩) وێستگە هەیە ، (١٦١٨٣) کەس لە دەنگدانی گشتی مافی دەنگدانی هەیە لە  پرۆسەی دەنگدانی (خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥) .