پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەروار: 11/11/2025

پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یەکە ئیدارییەکان و دامودەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و لیوای پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و پەروەردە و تەندروستی و تەواوی لایەنە سیاسیەکان و چاودێران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان، لێرەشەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم هەڵبژاردنە ببێتە دەرفەتێکی باش بۆ خزمەتی زیاتری ووڵاتەکەمان.

جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٥/١١/١١