بەروار: 17/12/2025
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی قایمقمایەتی قەزای کفری کرد و لایەنی پەیوەندیداری راسپارد بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان ئەمڕۆ (٢٠٢٥/١٢/١٧) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان سەردانی قایمقامیەتی قەزای کفری کرد و لەگەڵ قایمقام و بەشێک لە دامودەزگاکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆش ئاڕاستەی یەکە ئیدارییەکان و دامودەزگاکانی سنوری قەزای کفری کرد لەبەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو لە سنورەکە. هاوکات، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان بۆ دامودەزگاکان دوپاتکردەوە و بەڕێوەبەری رێگاوبانی راسپارد، رێکارەکان بگرێتەبەر بۆ چاککردنەوەی ئەو رێگایانەی سنوری قەزای کفری کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.