بەروار: 17/12/2025
ئەمڕۆ (٢٠٢٥/١٢/١٧) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا و بەڕێوەبەر و تیمی رێگاوبانی گەرمیان و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان و بەرپرسی دامودەزگاکانی سنورەکە، ئەو شوێنانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە.
لەو سەردانانەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ هاتووین لە نزیکەوە ئەو شوێنانە ببینین کە بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی رابردوو زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش بە مەبەستی چاودێریکردنی کارەکان بۆ چاککردنەوەیان و خۆسازدان بۆ بەرەنگاربووەنەوەی مەترسیەکانی لافاو لە حاڵەتێکدا دووبارە رووبداتەوە.
ووتیشی، لە دوای لافاکەی هەفتەی رابردوو دەرخستەمان ئامادەکردووە و داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە لە هەمان کاتیشدا، پێویستە حکومەتی عێراقیش قەرەبوو بکاتەوە چونکە بودجەی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە هەیە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، ئێمە سوپاسی هەموو ئەو دامودەزگایانەی حکومەت و هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەین کە رۆڵیان هەبوو لە روبەڕبونەوەی مەترسیەکانی لافاو و وایانکرد لافاوەکە زیانی کەمتری هەبێت.