بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان لە وەزارەتی پەروەردە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

بەروار: 18/12/2025

ئەمڕۆ (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) بەڕێوەبەری پەیمانگاکان و مەشق و راهێنان لە وەزارەتی پەروەردە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.

لە دیداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەیمانگاکان کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیارانی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری ئامادەی بوون، باس لە رەوشی خوێندنی پەیمانگاکان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کرا و جەختکرایەوە لە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی سنورەکە لەگەڵ پەیمانگا و ناوەندە پەروەردەییەکان لەپێناو باشتر راییکردنی کارەکان.

هەر لەدیدارەکەدا، محمد خضر خۆشناو بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پەیمانگاکانی سنورەکە، لای خۆشیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەمیان، باسی گرنگی رۆڵی پەیمانگاکانی کرد و پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی زیاتری پەیمانگاکانی گەرمیان لە پێناو بشتر خزمەتکردنی سنورکە لە بواری پەروەردەدا.