بەروار: 22/12/2025
گەرمیان ئەمڕۆ (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ستافی باخچەی مناڵانی بەرسیلە لە کەلار، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەبەرامبەر هاوکاریکردنی باخچەکەیان رێزلێنانیان بەخشییە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان. لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری باخچەکە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر دابینکردنی پیداویستی باخچەکەیان و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی رەوشی پەروەردە و خەڵاتی رێزلێنایان پێبەخشی. لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆش لێکردن بۆ خزمەتکردنیان لە بواری پەروەردە هاوکات، تیشکی خستەسەر رۆڵی پەروەردە بەگشتی و باخچەکانی مناڵان بەتایبەت لە پەروەردەکردنی مناڵان، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانیشی خستەڕوو، بۆ خزمەتکردنی بواری پەروەردە لە سنورەکە، ووتیشی، خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە بە ئەرکی خۆمان دەزانین. هاوکات، ستافی باخچەی مناڵانی بەرسیلە، سەردانی رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەرییان کرد و وێڕای سوپاس و دەستخۆشیان بۆی، خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشی.