وۆرکشۆپێکی تایبەت بە خۆ رزگارکردن لە لافاو و بومەلەرزە بۆ فێرخوازانی پەیمانگای نابیستان ئەنجامدرا

بەروار: 22/12/2025

ئەمڕۆ (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) لەدرێژەی زنجیرەی کاروچالاکیەکانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی  (R.R.U) سەربە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان وۆرک شۆپێکی تایبەت بە چۆنێتی مامەڵە لەگەڵ مەترسی و پێشهات و ڕووداوە سروشتی و مرۆییەکان بۆ فێرخوازانی پەیمانگای نابیستانی کەلار پێشکەش کرا.

لەوۆرک شۆپەکەدا کە (٥٨) مامۆستا و خوێندکار ئامادەبوون بەشێوەی وێنە و ئاماژە و ڕوونکردنەوە و هەروەها لەڕێگەی نمایشەوە چۆنێتی گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەمەترسی لافاو و ئاگر کەوتنەوە و زەمین لەرزە وشێوازەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن ئەندامانی تیمەوە پێشکەش بەو قوتابیە خاوەن پێداویستی تایبەتانە کرا.

شایانی باسە ئەو وانە زانستی و کردەییانە بەشێکن لە زنجیرەی بەرنامەکانی (ئاژانسی T.H.W) ی ئەڵمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکانی سەربەوەزارەتی  ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان) کەبەشێوەی خول پێشکەش دەکرێت بە تیمەکانی فریاگوزاری مرۆیی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.