بەروار: 28/12/2025
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەسەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای کفری و بە سپۆنسەری رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی سێیەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە قەزای کفری بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە بە بەشداری دەیان براند و شوێنکار ئەنجامدرا و تیایدا خۆراک و پێداویستی جۆراو جۆر نمایش کرا و چەندین هاوڵاتی لەناوخۆ و دەرەوەی کفری سەردانیان کرد.
لە فیستیڤاڵەکەدا، ٢٠٠ کۆشک ئامادەکراوبوون و بەبڕی ٤٥٠ ملیۆن دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدراوە و زیاتر لە ٨٣ هەزار کەس سەردانیان کردووە لە نێو سەردانیکەراندا ١٢ گروپی گەشتیاری هەبوون.