ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ
بەروار: 31/12/2025
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی (٢٠٢٦)وە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان و کوردستان بە گشتی دەکەین، هیوادارین ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ خۆشی و ئارامی بێت بۆ تەواوی چین و توێژەکان و هەرچی ناخۆشی و ناسەقامگیری ووڵاتەکەمان هەیە کۆتاییان پێبێت.
لەم ساڵدا، بارودۆخی سیاسی ووڵاتەکەمان ناسەقامگیری بەخۆوە بینیوە، باشترین رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان، سازان و رێککەوتن و داڕشتنەوەی سیاسەتی نیشتمانی و رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و بنیاتنانی ووڵاتێکی بەهێز و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئومێدەوارین لایەنەکان ئەم ئەرکە پیرۆز و نەتەوەییە بەجێبگەیەنن.
هەر لەساڵی نوێدا، هیواخوازین ووڵاتمان پڕبێت لەخێر و خۆشی و پرۆژەی زیاتری خزمەتگوزاری، گەرمیانەکەمان زیاتر ئاوەدانی و گەشەسەندن بەخۆوە ببینێت و ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتیان بە گشتی خۆشتر و گەشتر بێت و هەرچی ناخۆشی ساڵانی رابردوو هەیە بەجێبهێلێن و مەراز و ئاواتەکانی هەمووان لەم ساڵدا بەدیبێت.
دووبارە سەری ساڵی نوێی زایینی (٢٠٢٦) لەهەموولایەک پیرۆز بێت و هەمیشە ئاسودە و سەرفراز بن.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٥/١٢/٣١